سەردێڕ:

گۆڕانکاریى بەسەر نرخى پەیوەندییە تەلەفۆنییە زەمینییەکان (نۆرماڵ) دێت

PM:07:45:19/11/2021

8652 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق وردەکاریى پلانێکى بۆ سەرلەنوێ کارکردنەوە بە تەلەفۆنە زەمینییەکان (نۆرماڵ) و نرخى نوێى پەیوەندییەکان، ئاشکرا کرد.


ئەمڕۆ هەینى، رەعد مەشهەدانى وتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "وەزارەت دەستیکردووە بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى سەرلەنوێ کارکردنەوە بە تەلەفۆنە زەمینییەکان (نۆرماڵ)لە بەشى کەرخى شارى بەغدا و گۆڕینى بەدالە کۆنەکان بە تازە".

وتیشى "لەو چوارچێوەیەدا بەدالەکانى داوودى و ئینتیسار و جیهاد و ئەبو دشیر و کازمییە و شوعلە و ناوچەى سەوز گۆڕدراوون".

وتەبێژى وەزارەتەکە روونیکردەوە "بەدالە نوێیەکان (فایبەر تو هۆم) بەکاردەهێنن کە تەلەفۆنێکى زەمینییە و مامەڵە بە دینارى عێراقى دەکات".

لەبارەى نرخى پەیوەندییەکانیش ئاماژەى بەوە کرد "نرخى چرکەیەک پەیوەندى لە نۆرماڵەوە بۆ نۆرماڵ ٥ دینار دەبێت و نرخى چرکەیەک پەیوەندى لە نۆرماڵەوە بۆ نۆرماڵى پارێزگاکان ١٥ دینار دەبێت و لە نۆرماڵەوە بۆ مۆبایل نرخى یەک چرکە ٥٠ دینار دەبێت.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە تەلەفۆنەکە بە تەکنیکى دەنگ و وێنە کار دەکات و چەند کەناڵێکى ئاسمانیش دەکاتەوە و خزمەتگوزارى دابەزاندنى یاریشى تێدایە.













گەلەری