لە دوا رۆژەکانی جەژنی قورباندا، جەڵەبچییەک لە نزیک شەقامی مەلیک مەحمود لە بناری گۆیژە بەمەبەستی فرۆشتنیان مەڕ و بزنەکانی راگرتبوو لە نێویاندا شەک بەرانێک هەبوو کە پێنج شاخی هەبوو و سەرنجی کڕیارانی بەلای خۆیدا راکێشابوو و وێنەیان دەگرت.
نه‌ژاد ئه‌سعه‌د ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ خاوه‌نی به‌رانه پێنج شاخە کە، دانیشتوی سلێمانییە و شەک به‌رانەکە و کۆمه‌ڵێک مه‌ڕ و بزنی راگرتبوو بۆ فرۆشتن بۆ قوربانی‌کردن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی، "له منداڵییه‌وه پیشه‌مان به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵه، به ده‌گمه‌ن روو ده‌دات که ئاژه‌ڵێکی چوار شاخ ببینرێت، به‌ڵام نه‌بینیومه و نه‌بیستوشمه که ئاژه‌ڵێکی له‌م شێوه‌یه، پێنج شاخی هه‌بێت".
نه‌ژاد ئه‌سعه‌د باسی لەوەشکرد، ئه‌م ئاژه‌ڵه نێره‌ی مه‌ڕه و ته‌مه‌نی دوو ساڵه و پێی ده‌ڵێن شه‌ک به‌ران.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به ددانه ساغه‌کانی به‌رانه‌که وتیشی، "له رووی ته‌ندروستیشه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کی نییه و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کانی تردا زۆر ئارامه و زۆرێک له هاووڵاتییان دێن بۆ بینینی و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ده‌گرن".