PM:12:24:27/05/2025
4228 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، خەریکە بێ هیوا دەبێت لە راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا، رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، تره‌مپ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سزای نوێ به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ـی ئایارـی ٢٠٢٥، ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بریتانی ڕایگەیاندووە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سزای نوێ به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت و له دانوستانه‌كانی ڕوسیا و ئۆكرانیا بكشێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێكی به‌رجه‌سته به‌ده‌ست نه‌هێنن.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی
کردووەتەوە، گه‌مارۆكان ته‌نها سنورداركردنی بانكی ناگرنه‌وه، به‌ڵكو ڕه‌نگه سه‌رۆكی
ڕوسیا به شێوه‌یه‌كی شه‌خسیی بكاته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بكات ئیمتیازات بدات.
جێی ئاماژە پێدانە، لە چەند رۆژی
رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ وتی، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی رووسیاوە پوتن بە تەواوی
شێت بووە و نازانێ چی دەکات، ترەمپ وتیشی خەریکە بێ هیوا دەبێت لەراگەیاندنی ئاگربەستی
نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
س.ج