PM:04:31:23/05/2025
3304 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لە دوو پۆستی جیاوازدا یەکێتیی ئەوروپا و کۆمپانیای ئەپڵ ئاگاداردەکاتەوە کە دەکەونە بەر سزای پێناسە گومرگییەکانی.
ئەمڕۆ هەینى ٢٣ـی ئایارى ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زۆر دەمێکە بە بەڕێوەبەری ئەپڵی وتووە، پێویستە ئەو بەرهەمانەی لە ئەمریکا دەیفرۆشن لە ئەمریکا دروست بکرێن، نەک لە هیندستان و وڵاتانی دیکە، ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا پێویستە بە رێژەی ٢٥٪ پێناسی گومرگی بدەنە ئەمریکا.
هاوکات، پێشنیار کە لە ١ـی حوزەیرانەوە بە
رێژەی٥٠٪ پێناسی گومرگی بەسەر یەکێتیی ئەوروپادا بسەپێندرێت، چونکە
گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن ئەنجامیان نەبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا باجی
گومرگی بەسەر هەریەک لە چین و کەنەدا و مەکسیک سەپاند، یەکێک لەو وڵاتانەی دژی
بڕیارەکە وەستایەوە و بە هەمان شێوە باجی گومرگی خستە سەر کاڵاکانی ئەمریکا، وڵاتی
چین بوو کە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای
هەناردەكراوی چینی بۆ ئەمریکا بە رێژەی ١٢٥٪ بەرزبكاتەوە، ئەوانیش هەمان کار دەکەن
و دژی دەوەستینەوە.
هـ.ئـ