AM:10:03:22/05/2025
3036 جار خوێندراوەتەوە
ئێران رەزامەندی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە خولی پێنجەمی دانوستانەكان كە بڕیارە سبەی لە رۆما بەرێوەبچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەسەر پێشنیاری عومان و ئەو راوێژانەی كە بەڕێوەی دەبات بۆ بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەكان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەشداری دەكەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، وەفدی دانوستانكاری ئێران پێداگری لە هەڵوێستی خۆی دەكات سەبارەت بە
پیتاندنی ئاشتیانەی یۆرانیۆم و هەڵگرتنی گەمارۆكان لە هەر ئەگەرێكدا.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران چەند رۆژێک لەمەوبەر
رایگەیاندبوو، هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەكاندا
بكەن یاخود نا، چونکە ئەمریكا هاوكاری گفتوگۆكان ناكات و جار بە جار داواكاری و
مەرجی زیادەیان هەیە.
هـ.ئـ