سەردێڕ:

کەشووهەوای ئەمڕۆ چۆن دەبێت؟

AM:11:21:19/05/2025

1648 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری تۆزێکی کەم هەیە بۆ هەردوو ڕۆژەکە، دەشڵێت پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری تۆزێکی کەم لە هەندێک ناوچەی باشوری هەرێم هەیە و پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان دادەبەزن.

هاوکات، لەبارەی کەشی سبەی سێشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تۆزێکی سوک، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

 

س.ج













گەلەری