سەردێڕ:

بەریتانیا سەنتەری گەڕاندنەوە بۆ ئەو پەنابەرانە دادەمەزرێنێت کە داواکارییان رەتکراوەتەوە

PM:10:40:16/05/2025

3996 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە گەشتێکدا بۆ ئەلبانیا رایگەیاند، حکومەتەکەی لەگەڵ چەند وڵاتێک سەبارەت بە دامەزراندنی سەنتەرەکانی گەڕاندنەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە داواکاریی پەنابەرییان لە بەریتانیا رەتکراوەتەوە، گفتوگۆی کردووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەم پلانە لە پلانەکەی حکومەتی پێشوو سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا جیاوازە،دامەزراندنی سەنتەرەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لەگەڵ سیاسەتەکانی پێشووی بەریتانیا گونجاوە و بەشێکە لە ستراتیژیی کۆنترۆڵکردنی کۆچی نایاسایی.

وتیشی، هێشتا شوێن و شێوازی گەڕاندنەوەی پەنابەران دیارنییە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا سیاسەتی نوێی بۆ کەمکردنەوەی کۆچ بۆ ئەم وڵاتە گرتووەتەبەر و وەرگرتنی داواکارانی کار و ئیقامەی هەمیشەیی و هاووڵاتیبوونی قورستر کردووە.



هاشم ئازاد













گەلەری