PM:07:43:16/05/2025
3316 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی قسەكانی ئەمڕۆی سەرۆكی ئەمریكا كە وتی، پیشنیاریكی نوێیان لەبارەی گفتوگۆی ئەتۆمیی بە ئێران داوە، دەڵێت، هیچ پێشـنیارێكی ئــەمریـكایـان پێ نەگەیشتووە و دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران هیچ پێشنیارێكی لە ئەمریكاوە پێنەگەیشتووەو ئەو پەیامانەی كە ئەوان و جیهان پێیان دەگات دژبەیەكن.
وتیشی، هەڵوێستی ئەوان روونە رێز لە مافەكانیان
بگرن و كۆتایی بە سزاكان بهێنن لەم حاڵەتەدا رێككەوتن دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هیچ سیناریۆیەك بوونی نییە كە تێیدا دەست لە مافی خۆیان بۆ پیتاندنی
یۆرانیۆم هەڵگرن كە بە سەختی بەدەستیانهێناوە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، یەکشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە مەسقەت، گەڕی چوارەمی دانوستانە
ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە چوو، تاوەکوو ئێستا رێککەوتی
بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی نێوانیان رانەگەیندراوە.
هاشم ئازاد