سەردێڕ:

وردەکاری گفتوگۆی نێوان روسیا و ئۆکرانیا

PM:05:37:16/05/2025

9472 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوای کەمتر لە ٢ کاتژمێر گفتوگۆ راستەوخۆکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی هات و سەرۆکی شاندنی رووسیاش وتی، بڕیارە هەزار سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکرانیا بە هەزار سەربازی رووسی بگۆڕدرێنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، یەکەمین دانوستانی ئاشتی راستەوخۆی نێوان روسیا و ئۆکرانیا لە ئەستانبوڵ لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا کۆتایهات و ڤلادیمیر مێدینسکی، سەرۆکی شاندنی روسی کە هاوکات راوێژکاری باڵای سەرۆکی روسیایە لە ئیستانبوڵەوە وتی، لە رۆژانی داهاتوودا، ژمارەیەکی زۆر لە دیلەکانی جەنگ ئاڵۆگۆڕ دەکرێن.

مێدینسکی دەشڵێت، هەزار سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکرانیا بە هەزار سەربازی روسیا دەگۆڕدرێنەوە.

باسی لەوەشکرد، لایەنی ئۆکرانیا داوای گفتوتۆی راستەوخۆ لە نێوان سەرۆکەکانی هەردوو وڵاتدا دەکات، ئەوان رێککەوتن کە هەر لایەکیان روانگەی خۆی بۆ ئەگەری ئاگربەستی داهاتوو بخاتە روو.

وەزیری بەرگریی ئۆكرانیا وتی، لەبارەی ئاگربەست و بەیەكگەیشتنی زیلینسكی و پۆتین گفتوگۆیان كردووە.

 

هەروەها، شاندەکان لە کۆشکێکی تورکیا کۆبوونەتەوە و کە ئەمەش یەکەم گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان دوو وڵاتەکە بوو لە دوای مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٢ـەوەوە.

 

هاشم ئازاد













گەلەری