PM:04:21:16/05/2025 
        
      4568 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن لەبەردەم ساتێکی هەستیار و دیاریکەردایە لەگەڵ تاران، هیواشی خواستوە، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەڵبژێرێت، نەک رێگەی وێرانکەر.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی هەواڵی ئەمریکی فۆکس نیوزی راگیەنادووە، ئێران لە لێواری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدایە و ئەگەر بڕیار بدەن زۆر بە خێرایی دەتوانن ببن بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
باسی
لەوەشکردووە، ئەگەر یۆرانیۆمی پیتێنراویان گەیاندبێتە ٦٠٪، ئەوا دەتوانن بە خێرایی
بەرزی بکەنەوە بۆ ٩٠٪ و چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنن، جەختیشی کردووەتەوە ئەمە
ئەو مەترسیەیە کە رووبەڕویان دەبێتەوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ، دەیەوێت ئێران وڵاتێکی سەرکەوتوبێت و بڕیاری کۆتایش
لای یەک کەسە ئەویش عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانە و هیوای خواستووە کە رێگای
ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەڵبژێرێت نەک رێگایەکی وێرانکەر.
		
		
		هاشم ئازاد
		
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             