سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، قەتەر بە بەهای ١٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی سەربازی ئەمەریکا دەکات، دەشڵێت، فەرمانی دامەزراندنی سیستمی دژە موشەکی گۆڵدن دۆمی واژۆکردوە بۆ پاراستنی ئەمەریکا لە هێرشە موشەکییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین کەرتی سەربازییە لە جیهاندا، وتیشی گەورەترین بودجەی سەربازی بۆ سوپای وڵاتەکە تەرخان دەکات.
باسی لەوەشکرد،
لە پێشینەی کارەکانی کۆتاییهێنانە بە ململانێکان، بەڵام درێغی ناکات لە
بەکارهێنانی هێز بۆ بەرگریکردن لە هاوبەشەکانی ئەمەریکا.
وتیشی، قەتەر بەبەهای ١٠ ملیار دۆلار
وەبەرهێنان لە بنکەی ئاسمانی عودەیدەی ئەمەریکا دەکات.
هاوکات، لە
سەرەتای ئەمساڵدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکردبوو، بەنیازە فەرمانی جێبەجێکردن واژۆ بکات
بۆ دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا هاوشێوەی قوبە ئاسنین، کە
ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە موشەکەکان بەکاریدەهێنێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ گەشتێکی چەند رۆژەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەستپێکرد و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی سعودیە بوو، دواتریش گەیشتە قەتەر وسەردانەکەی لەو وڵاتە یەک رۆژی خایاند و ئەمڕۆش گەیشتە
ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.