سەردێڕ:

پێشبینییەک بۆ شەپۆلێکى بارانبارینى بەخوڕ

PM:10:41:17/11/2021

60784 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، کەشوهەوای ئەم هەفتەیە تاڕادەیەك جێگیرە و ئاماژەی بارانی بەخوڕیش لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نائیل عەلی، شارەزای کەشناسی عێراقی رایگەیاند، نەخشەی کەشناسی پێشانی دەدات کەشوهەوا لەم هەفتەیەدا جێگیرە و شەو ساردە و بەرۆژیش ئاسایی.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت:

ناوچەکانی باکور ١٧ بۆ ٢١ پلەی سیلیزی

ناوچەکانی ناوەڕاست ٢٢ بۆ ٢٤ پلەی سیلیزی

فوڕاتى ناوەڕاست ٢٤ بۆ ٢٥ پلەى سیلیزى دەبێت

ناوچەکانی باشور ٢٥ بۆ ٢٦ پلەى سیلیزى دەبێت

ناوچەکانی خۆرئاوا ١٨ بۆ ٢٠ پلەی سیلیزی دەبێت.

بەوتەى ئەو شارەزاى کەشناسییە، ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بارانی بەخوڕ ببارێت.













گەلەری