سەردێڕ:

سعودییە و ئەمریکا بەڵگەنامەی هاوبەشی ئابووری ستراتیژیان واژۆکرد

PM:05:26:13/05/2025

5220 جار خوێندراوەتەوە

دوای دانوستانەکانی سعودییە و ئەمریکا لە ریازی پایتەخت، کە لە کۆشکی یەمامە دەستیپێکرد، شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئەمریکا، بەڵگەنامەی هاوبەشی ئابووریی ستراتیژییان واژۆ کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە دانوستانەکانی سعودییە و ئەمریکا لە ریازی پایتەخت، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵگەنامەی هاوبەشی ئابووریی ستراتیژییان واژۆ کرد و پێش واژۆکردنی بەڵگەنامەکە، کۆمەڵێک پرسی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.

هەروەها، کۆشکی سپیش رایگەیاند، سعودییە و ئەمریکا رێککەوتنێکی سەربازییان بە بەهای ١٤٢ ملیار دۆلار واژۆکرد کە گەورەترین رێککەوتنە لە مێژوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و سعودییە گەورەترین رێککەوتنی سەربازیی و بەرگرییان لە مێژوودا واژۆ کرد، بۆ ئەوەی سعودییە بە سیستەمی بەرگریی پێشکەوتوو دەوڵەمەند بکرێت.

هاوکات، رێککەوتنەکە پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی، بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی، ئاسایشی دەریایی لەخۆ دەگرێت، پەرەش بە ئاسایشی وزە، پیشەسازیی و بەرگریی، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەدات.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا بە فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی گەیشتە وڵاتی سعودییە و لە لایەن، شازادەی جێنشینی سعودییەوە پێشوازی لێکراو بڕیارە دوای ئەویش سەردانی هەر یەکە لە وڵاتەکانی قەتەر و ئیمارات بکات.

ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی پێش ئەوەی بەرەو ریاز بەڕێبکەوێت وتی، سەردانەکەی بۆ ناوچەکە ئیمارات و قەتەریش دەگرێتەوە و بە سەردانێکی مێژوویی وەسفکرد.













گەلەری