AM:10:31:12/05/2025
3652 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی ڕاگرتنی باجی گومرگی سەر کاڵا چینییەکان گەیشتونەتە رێککەوتن، هاوکات، جێگری سەرۆكوەزیرانی (چین)یش دەڵێت، لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی بازرگانیی لە نێوانیاندا هەبووە.
ئەمرۆ دووشەممە، ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، جیمیسن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا رونیشیکردووەتەوە، لە دوو رۆژی رابردودا دوو کۆبونەوەی ئەرێنییان لەگەڵ چین ئەنجامداوە و دەڵێت، گەیشتونەتە رێککەووتن.
هاوکات، های لایفینگ،
جێگری سەرۆك وەزیرانی چین ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەمریکا میکانیزمێكی نوێیان بۆ راوێژکاری
لەبارەی ئابوری و بازرگانی دەست پێکردوە.
جەختی
لەوەشکردووەتەوە، ئامانجی هەردوو وڵات چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە لەرێگای گفتوگۆ و راوێژکاری هاوبەشەوە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، وەک ئەوەی نوێنەرە بازرگانییەکەی ئەمریکا ئاماژەی پێکردووە، مانگی رابردوو
بەهۆی کورتهێنانی زۆری بازرگانی، سەرۆکی ئەمریکا ئەو رێژە باجە گومرگییەی سەپاند بەسەر
چین، بەڵام بە رێککەوتنەکەیان کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکرێت.
سـ . جـ