سەردێڕ:

عێراقچی: ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان

AM:09:49:10/05/2025

3212 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران وتویەتی، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە سبەی لە عومان ئەنجام بدرێت و دەشڵێت، دانوستانەکان بەرەو پێشەوە دەچن.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە رۆژی یەکشەممە لە عومان ئەنجام بدرێت.

هەروەها، عێراقچی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو شاری جددە بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە پرسە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ بکەن.

هاوکات، دوێنێ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، یەکشەممەی داهاتوو حکومەتی ئێران خولی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دەدات و خولەکە لە سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەدەچێت.

 













گەلەری