سەردێڕ:

٣٢ فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە راگیران

AM:08:51:10/05/2025

4408 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای پاکستانەوە بڕیاری داخستن و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ٣٢ فڕۆکەخانەی هیندستان درا و تاوەکو ئێوارەی رۆژی ١٥ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی هیندستان رایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای پاکستانەوە لەسەرتاسەری هیندستان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ٣٢ فڕۆکەخانەی مەدەنی وڵاتەکە راگیراون و سوپای پاکستانیش ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی هێرشی پێچەوانەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

هەروەها، سوپای پاکستان رایگەیاند، لەوەڵامی هێرشە موشەکییەکانیان بۆسەر سێ بنکەی ئاسمانی پاکستان، ئەو وڵاتەدەستیکردوە بە هێرشی پێچەوانە و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
هاوکات، میدیاکانی هیندستان رایانگەیاند، چەند شارێکی هەردوو هەرێمی پەنجاب و راجاستانی هیند بەهۆی هەڵکەوتنیان لەسەر سنووری پاکستان، کەوتوونەتە بەر هێرشێکی چڕی درۆنی سوپای پاکستان
.

باسیان لەوەشکرد، بەهۆی هێرشە درۆنەکانی پاکستان لە هەردوو هەرێمی راجستان و باسانکوت تەزووی کارەبا پچڕاوە، جیا لەم دوو هەرێمە، دەنگی بەهێزی چەند تەقینەوەیەکیش لە شاری ئەمیرتسار بیستراوە، ئەمە یەکەمجارە لەسەرەتای دروستبوونی پێکدادانەکانەوە، یەکەمجارە ئەو شارە دەکەوێتە بەر هێرش.



 













گەلەری