سەردێڕ:

نرخی نەوت بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:02:10/05/2025

7444 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی ئایارـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦١ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری