سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، رەنگە رێژەی باج بەسەر چین کەم بکەنەوە بۆ ٨٠٪ و پێویستە چین بازاڕەکانی بە ڕووی ئەمەریکادا بکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا بەر لە کۆبوونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ چین رایگەیاند، رەنگە رێژەی باج بەسەر چین کەم بکەنەوە بۆ ٨٠٪.
باسی لەوەشکرد، دەبێت چین بازاڕەکانی بە ڕووی
ئەمەریکادا بکاتەوە، چونکە ئەمە بۆ ئەوان باش دەبێت، داخستنی بازاڕەکان چیتر
کاریگەری نابێت.
هەروەها، رۆژنامەی نیویۆرک پۆست دوێنێ بڵاوی
کردبووەوە، ئیدارەی ترەمپ بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ کەم کردنەوە رێژەی باجی
گومرگی بەسەر چین بۆ کەمتر لە نیوە، ئەم بڕیارەش هەفتەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، ڕەنگە ڕێژەی سەپاندنی باجەکان کەم بکرێنەوە.