سەردێڕ:

بڕیارە خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوەبچێت

PM:06:46:09/05/2025

1112 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا یەکشەممەی داهاتوو لە عومان بەڕێوەدچیت.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، یەکشەممەی داهاتوو حکومەتی ئێران خولی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خولەکە لە سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ١ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، وێڕای راگەیاندنی دواخرانی گەڕەی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەهۆکاری تەکنیکییەوە، وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی دانوستانەکان رادەگەیەنرێت.













گەلەری