سەردێڕ:

دەم پارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی ١٢ـەیەمین کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە

PM:04:50:09/05/2025

1436 جار خوێندراوەتەوە

دەم پارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی ١٢ـەیەمیین کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە بەستنی کۆنگرە هەنگاوێکی دیکە لە ئاشتی نزیکبوونەوە و پێویستە پەرلەمان ولایەنەکانی دیکەی تورکیا بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەم پارتی رایگەیاند، بە بەستنی کۆنگرە هەنگاوێکی دیکە لە ئاشتی نزیکبوونەوە و عەبدوڵا ئۆجەلان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە پەرەپێدانی ئەم پرۆسەیەدا لە ئەستۆ گرت.

باسی لەوەشکراوە، عەبدوڵا ئۆجەلان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە پەرەپێدانی ئەم پرۆسەیەدا لە ئەستۆ گرت، ئەوان دەیانەوێت ئاشتی لە تورکیا ببێتە هیوایەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیلهامبەخش بێت بۆ جیهان.

وتیشیان، وەک دەم پارتی پێیان وایە دوای ئەم وەرچەرخانە مێژووییە، دەبێت هەموو دامودەزگا سیاسییە دیموکراسییەکان، بە تایبەت ئەنجوومەنی نیشتمانیی تورکیا، بەرپرسیارێتیی چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی راستەقینەی تورکیا لە ئەستۆ بگرن.

دەشڵێن، کاتی ئەوەیە ئیرادەی ژیانی هاوبەش و یەکسان بخەنە سەرووی هەموو شتێکەوە و با لەمەودوا لەم وڵاتەدا دەنگی سیاسەت بەرزبێتەوە، نەک ئینکاری و چەک، دەنگی لێکتێگەیشتنی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی، نەک تووڕەیی، دەنگی ژیانی پێکەوەیی و یەکسان، نەک جیایی.


 













گەلەری