سەردێڕ:

پەروین بوڵدان: پێماننایە قۆناغێکی نوێوە و بەردی بناغەی ئاشتی لە تورکیا دانرا

PM:04:16:09/05/2025

1932 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، ئەنجامدانی کۆنگرەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە، پێماننایە قۆناغێکی نوێوە، بەردی بناغەی ئاشتی لە تورکیا دانرا.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی ئایارـی ٢٠٢٥، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، ئەنجامدانی کۆنگرەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە و رۆڵی باشی دەبێت لە پرۆسەکە، دوای ئەم قۆناغە بەردی بناغەی ئاشتی دادەنرێت.

 

وتیشی، تورکیا دەچێتە ناو سەردەمێکی نوێ و راگەیەندراوەکەی پەکەکە بە مێژوویی دەبینێت و خاڵیکی وەچەرخانە.

هاوکات، پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پەکەکە لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند، رۆژانی ٥ بۆ ٧ـی ئەم مانگە، بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بوارەکانی خەبات، کۆنگرەیان لە دوو ناوچەی جیاواز هاوتەریب لەگەڵ یەکتر ئەنجامداوە و دیدگا و پێشنیارەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان لە کۆنگرە خوێندووەتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆکردووە.


 













گەلەری