PM:03:01:09/05/2025
1436 جار خوێندراوەتەوە
هێزی ئاسمانی سریلانکا بڵاویانکردەوە، هیلیكۆپتهرێكی سەربازییان بە ١٢ سەربازەوە كهوته خوارهوه و بههۆیهوه شهش سەربازیان گیانیان لهدهستدا و شەشی تریش برینداربوون.
ئەمرۆ هەینی ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، لەكاتی مەشق و راهێنانی هێزی سەربازی سریلانکا، هێلیكۆپتەرێك لە جۆری بێڵ ٢١٢ بەهۆكارێكی نادیار كەوتە خوارەوە بۆ ناو دەریاچەیەک بەناوی مادور و ئۆیا.
باس لەوەشکرا، هیلیكۆپتەرەكە ژمارەیەك سەربازی تێدابووە كە لە روقداوەكەدا شەش كەسیان گیانیان
دەستداوە و شەش كەسی دیكەیان بریندابوون.
هەروەها، پێشتر
لەساڵی ٢٠٢٠، روداوێكی هاوشێوەی دیكە لە سریلانکا روویداوە و بەهۆی کەوتنە
خوارەوەی فڕۆکەی سەربازییەوە، چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا.