سەردێڕ:

ئەمریکا بە نیازە حکومەتێکی کاتی بۆ غەززە دابنێت

PM:11:56:07/05/2025

4732 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا بەنیازە حکومەتێکی کاتی لە غەززە بە سەرۆکایەتی بەرپرسێکی ئەمریکی پێکبهێنێت، بە هاوکاری کەسایەتییە تەکنۆکراتە فەڵەستینییەکان.


ئەمرۆ چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ غەززە، بەنیازە سود لە كەسایەتیە تەكنۆكراتە فەڵەستینییەکان وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل گفتوگۆیان لەبارەی ئەگەری سەرکردایەتیکردنی ئیدارەیەکی کاتی كردووە لەلایەن واشنتۆنەوە، ئەمەش لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگ لە غەززە ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەركەوتنی ئیدارەیەکی فەلەستینی کە توانای كاركردنی هەبێت و غەززە بکرێتە ناوچەیەكی لەچەك داماڵراو و سەقامگیر.













گەلەری