سەردێڕ:

هیندستان ئاسمانی بەڕووی فڕۆکە پاکستانییەکاندا داخست

AM:10:20:01/05/2025

3624 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کشمیر لە هیندستان، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، ئازادی تەواوی بە سەربازەکانی بەخشی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە و ئاسمانی خۆی بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخست کە لە پاکستان تۆمارکراون.


ئەمرۆ پێنجشەممە ١ـی ئایارـی ٢٠٢٥، میدیا ئامریکییەکان بڵاویان کردەوە، هیندستان بەنیازە لە ماوەی ٢٤ بۆ ٣٦ کاتژمێردا هێرشی سەربازی بکاتە سەر پاکستان و ئیسحاق دار بەڵام وەزیری دەرەوەی پاکستان، جەختی لەوە کردەوە کە پاکستان دەستپێشخەری بۆ هێرشکردن ناکات.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هانی هیندستانی داوە لەگەڵ پاکستان کاربکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە باشوری ئاسیا.

ئەمەش لە کاتێکدا، گرژییەکانی نێوان ھیندستان و پاکستان دوای ئەو ھێرشە چەکدارییەی رۆژی ٢٢ی نیسان لە ناوچەی پەھالگام سەربە ھەرێمی جامو کشمیر کە لەلایەن ھیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەھۆیەوە ٢٦ کەس کوژران.

هەروەها، ژمارەی دانیشتوانی کشمیر نزیکەی ١٥ ملیۆن کەسە و بە زۆرینە موسڵمانن، ئەم ناوچەیە لە نێوان پاکستان و هیندستاندا دابەشبووە.













گەلەری