PM:12:30:28/04/2025 
        
      5592 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران لە دۆخێکی باشدایە و وتیشی نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، باسی لەوەشکردووە، پێی وانیە پێویستیان بە هێرشکردن بێت بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران و وتیشی، ئەوان کارێکی باش ئەنجامدەدەن و دڵنیایە لەوەی دەگەن بە رێککەوتنێک.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە نێوەندگیری دەسەڵاتدارانی عوممان نوێنەرانی ئەمریکا
و ئێران سێ کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و هەردوولاش دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی
بوون و دانوستانەکان بەرەوپێشچوون.
 
		
		 
		 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             