AM:11:21:28/04/2025
1728 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ ئامانجی حوسیەکانى یەمەن پێکاوە و دەشڵێت، ئامانجەکانیش ناوەند و پێگەی سەربازیی بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا کە بە سێنتکۆم ناسراوە باسی لەوەشکردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی راف رایدەرەوە، هێرشانەکانیان بووەتە هۆی کوژرانی سەدان چەکداری یەمەنی و زۆرێک لە سەرکردەکانیان، لەنێویاندا فەرماندەی باڵای مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئاماژەی بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشی فرۆکە ئەمریکییەکانەوە
هێرشی چەکدارە یەمەنییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سور کەمبووەتەوە بە جۆرێک هەڵدانی
مووشەکی بالیستی بەڕێژەی ٦٩٪ کەم بووەتەوە و هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەڕێژەی
٥٥٪ کەم بووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا
توانای وەرگرتنی سووتەمەنی بەندەری رەئس عیسایان لەناوبرد کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی
لەسەر توانای حوسییەکان هەبووە، کە لەو رێگەوە ملیۆنان دۆلار داهاتیان بۆ کار و
چالاکییەکانیان دەست دەکەوت.