دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ ٢٢ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٢٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی
بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای
ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی
نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧١٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٨٢ هەزار دینارە