سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

PM:12:06:26/04/2025

5868 جار خوێندراوەتەوە

‌نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزیکەی ٧٥٠ دینار دابەزی و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەپێى تازەترین زانیاریی لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو ١٠٠ دۆلار نرخەکەى ٧٥٠ دینار نزمبووەوە.

هاوکات، تمه‌نی ئێرانیش له‌ به‌رزیدا مایه‌وه‌ و ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ ٧ ملیۆن و ٩٦٥ هه‌زار تمه‌ن.

نرخی دراوەکانی تر بەم شێوەیەیە:

ملیۆنێک لیرەی سوری بە ١٣٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٢٥٠ دینار.

١٠٠پاوەن بە ١٩٢ هەزار دینار.

١٠٠دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن ٩٦٥ هەزار تمەنی ئێرانی.

١٠٠دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی.

١٠٠٠کرۆنی نەرویجی بە ١١١ هەزار دینار.

 













گەلەری