سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەکەی بەردەم نەخۆشخانەکەی لیڤەرپول

AM:09:44:16/11/2021

28628 جار خوێندراوەتەوە

کامێراکانی چاودێری نەخۆشخانەی ژنانی لیڤەرپوڵ لە بەریتانیا ساتی روودانی تەقینەوەی تەکسییەکەی بەردەم نەخۆشخانەکەیان تۆمارکردووە گرتەکەش لە میدیا و سۆشیاڵ میدیای ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە.


پاش ئەوەی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لەبەردەم نەخۆشخانەی ژنانی بەریتانیادا روویدا؛ ئاستی نیشتمانی ھەڕەشەی تیرۆر لە "گرنگ"ەوە بۆ "جددیی" بەرز کرایەوە.
دوای ئەوەی کە تەقینەوەی نێو تەکسییەکی بەردەم نەخۆشخانەیەک لە لیڤەرپوڵ وەک "رووداوی تیرۆریستی" راگەیەندرا، پریتی پاتێڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاستی نیشتمانی ھەڕەشەی تیرۆر لە وڵاتەکەی بەرزکراوەتەوە.
لە بەریتانیا پێنج ئاستی نیشتمانی بۆ ھەڕەشەی تیرۆر ھەیە، ئەوانیش "ھەستیار"، "جددیی"، "گرنگ"، "مامناوەند"، "نزم"ن.
ئاستی "ھەستیار" بە مانای ئەوە دێت کە بەڵگەی بەرجەستە ھەیە لەبارەی ئەوەی کە رەنگە ھەر ساتێک ھێرشی چەکداریی رووبدات بەڵام ئاستی "جددیی" واتە زانیاریی ھەواڵگری لەوبارەیەوە بوونی نییە،‌ بەڵام ئەگەری زۆرە کە رووبدات.
ئاستی ھەڕەشە لەلایەن ناوەندی ھاوبەشی شیکردنەوەی تیرۆر (JTAC)ـەوە دیاریی دەکرێت. ناوەندەکە لە چوارچێوەی دامەزراوەی ھەواڵگریی بەریتانیادا کارەکانی دەکات و لەو شارەزایانەی بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێکدێت کە لە نێو پۆلیس، حکومەت و ھەندێک لە ھێزە ئەمنییەکاندا کار دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەندرۆ میکس بەڕیوەبەری پۆلیسی مانچستەر رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە، بەڵام دڵنیان ئەنجامدەری کردەکە عیماد سویلمینی تەمەن ٣٢ ساڵ بووە و لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامی داوە.












گەلەری