AM:11:30:25/04/2025 
        
      4360 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی دیبلۆماسی و تەکنیکی و پسپۆڕ بەرەو مەسقەت بەڕێدەكەوێت، بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥،  ئیسماعیل بەقایی ئاماژەی بە لێکگەیشتنی نێوان هەردوولا کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی و لە ئاستی پسپۆڕان، هاوشانی ئامادەبوونی دانوستانکاری باڵای هەردوو وڵات.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا، پێویستی بە نیەتپاکی
و جدی بوون و واقیعبینی لایەنی بەرامبەرەوە هەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەزموون و پێشینەکانی
رابردووی لەبەرچاو دەگرێ و بەپێی هەڵسوکەوتەکانی لایەنی بەرامبەر کارەکانی خۆی رێکدەخات
و داکۆکی لە ماف و بەرژەوەندیەكانی خەڵكی ئێران دەكات.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             