PM:09:52:24/04/2025 
        
      4576 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی گفتوگۆیەکی زۆر جددی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات و کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە بڕیارێکی باش لەبارەی ئێران بدەن و کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن و گفتوگۆیەکی زۆر جددیان هەیە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبینێت پێشکەوتنی گەورە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە رێککەوتن
لەگەڵ ئێران بەدەست دەهێنن.
وتیشی، زۆر کار دەکەن، ئەم پرسە تایبەتە
بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات و رەنگە بگەنە بڕیارێکی زۆر باش.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             