سەردێڕ:

منداڵێک لە بەریتانیا دوو جار لەدایک بووە

PM:09:11:24/04/2025

3432 جار خوێندراوەتەوە

لە بەریتانیا، ژنێک بەناوی لوسی دووگیان بووە، لەوکاتەی تەمەنی منداڵەکەی گەیشتووەتە ١٢ هەفتە، سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بۆ پشکنینی ئاسایی منداڵەکەی، لەوێ دکتۆرەکان پێیان وتووە تەندروستی منداڵەکەی زۆر باشە، بەڵام خۆی تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بووە.


دواتر دکتۆرەکان بە لوسیان وتووە کە دەتوانن نەشتەرگەری بۆ بکەن و خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەیدا لاببەن، بەڵام پێویست دەکات رەحمی دەربهێنن.

دوای هەشت هەفتە و لەوکاتەی تەمەنی منداڵەکەی گەیشتووەتە ٢٠ هەفتە، لوسی رازی بووە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام بدەن، تیمێکی ١٥ کەسی لە نەخۆشخانەی جۆن رادکڵیف لە شاری ئۆکسفۆرد، نەشتەرگەرییەکەی پێنج کاتژمێرییان ئەنجامداوە و رەحمی لوسییان لەو کاتەی منداڵەکەی هەر لەناو رەحمیدا بووە لە جەستەی دەرهێناوە.

ئەوەی جێی سەرنجە، دوو کەسی تیمەکە بۆ ماوەی ئەو پێنج کاتژمێرە رەحمی لوسییان بە دەستیانەوە گرتووە تا پزیشکەکان سەرجەم خانە شێرپەنجەییەکانی هەردوو هێلکەدانی لوسییان لابردووە.

نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتویی بۆ لوسی ئەنجامدراوە و رەحمیان بۆ کردووەتەوە ناو جەستەی، دواتریش لوسی منداڵەکەی بە سەلامەتی لەدایک بووە و وەک دەڵێن، بۆ دووەم جار لەدایک بووە و تەندروستیشی زۆر زۆر باشە.













گەلەری