سەردێڕ:

سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا مەترسی مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە

AM:11:30:24/04/2025

1696 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دەریخستووە، بەکارهێنانی پلیکانەکان لەبری بەکارهێنانی بەرزکەرەوە، رەنگە یەکێک بێت لە سادەترین رێگاکان بۆ باشترکردنی تەندروستی و درێژکردنەوەی تەمەن.


توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم خووە سادەیە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی مردن بە رێژەی ٢٤٪ هەیە، بە رێژەی ٣٩٪ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

دکتۆر سۆفیپادۆک لە زانکۆی ئەم ئەنجامانەی لە کۆنگرەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەسینای پایتەخت خستەڕوو و پشتڕاستی کردەوە کە تەنانەت چالاکییە کورتەکانی وەک سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا دەتوانێت مەترسی مردنی پێشوەختە کەم بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرکاتێک دەرفەتت بۆ رەخسا پلیکانەکان هەڵبژێرە، ئەم بڕیارە سادەیە دڵت دەپارێزێت".

بۆ گەیشتن بەم ئەنجامانە، تیمی توێژینەوەکە داتای نۆ توێژینەوەیان شیکردووەتەوە کە زیاتر لە ٤٨٠ هەزار بەشداربووی لە نێوان تەمەنی ٣٥ بۆ ٨٤ ساڵدا لەخۆگرتبوو، نموونەکە کەسانی تەندروست و هەروەها نەخۆشانی دڵی لەخۆگرتبوو.

لە شیکارییە گشتگیرەکەدا دەرکەوتووە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا مەترسی مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی دڵ، لەوانە جەڵتەی دڵ، سستبوونی دڵ کەمدەکاتەوە.

ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە شوێنی کارەکەت بیت، لە ماڵەوە بیت، یان لە هەر شوێنێکی تر، هەمیشە ئامۆژگاریت دەکەین کە هەرکاتێک دەتوانیت پلیکانەکان هەڵبژێریت".

جێگەی باسە زیادبوونی بەڵگە زانستییەکان دەریدەخەن کە وەرزشی بەردەوام دەتوانێت مەترسی مردنی پێشوەختە و نەخۆشییەکانی دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لە هەفتەیەکدا لانیکەم ١٥٠ خولەک وەرزشی چڕی مامناوەند ئەنجام بدرێت.













گەلەری