AM:09:31:19/04/2025 
        
      5404 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئۆکرانیا بە رێژەی ٩٠٪ رازیبووە بە پێشنیارەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە، کە کیێڤ لە ٩٠٪ پێشنیارەکەی ترەمپی پەسەند کردووە و دەیانەوێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لە لەندەن بڕیار لەسەر ئاگربەستێکی گشتگیر و تەواو بدەن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات رۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری سەرچاوە ئەوروپیەکانەوە ئاشکرای
کردووە، ئەو رەشنووسەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئۆکرانیا پێشکەشی کردووە لە کۆبوونەوەکەی
پاریسدا پێدەچێت گەرەنتی ئاسایشی ئەمەریکای بۆ کیێڤ تێدا نەبێت.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             