ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سوپای ئەمەریکا لە سوریا ناکشێتەوە، بەڵام ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لە مانگەکانی داهاتوودا سوپای ئەمەریکا بنکە و بارەگاکانی خۆی لە سوریا پتەوتر دەکات و بە نیازیشە ژمارەی سەربازەکانی بۆ نیوە کەمبکاتەووە، بەڵام پلانی کشانەوەی لەو وڵاتە نییە.
هەروەها،
بەرپرسێکی ئەمەریکاش بە ئاژانسەکەی وتووە ، رەنگە ژمارەی سەربازەکانی ئەمەریکا لە
سوریا بۆ هەزار سەرباز کەمبکرێتەوە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، سوپای ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە ژمارەیەکی بنکەی سوریا
هەیە کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریان و کاردەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی
داعش.