سەردێڕ:

ترەمپ: کێشەکەی ئێران ئاسانە و چارەسەری دەکەین

PM:08:02:14/04/2025

1548 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کێشەکانیان لەگەڵ ئێران چارەسەر دەبێت و ئەم پرسە بابەتێکی ئاسانە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کێشەی ئێران لەم نزیکانەدا چارەسەر دەبێت و ئەوە باسێکی ئاسانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری شەڕی ئۆکرانیا دەکەن و چارەسەری کێشەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیان دەکەن.

باسی لەوەشکرد، رێگە نادەن وڵاتانی دیکە بەردەوام بن لە ئیستغلالکردنیان وەک ئەوەی لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا کردوویانە.

وتیشی، پێشتر سزامان بەسەر رووسیا و هێڵی بۆری نۆرد ستریم دوو دا سەپاند و باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی دەرمان لە دەرەوە دەسەپێنن، چونکە بەرهەمی ناهێنن.













گەلەری