سەردێڕ:

گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

AM:09:25:14/04/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

چاوەروان دەکرێت دووەمین کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ئێران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، بەخێرایی بڕیارێک لەسەر ئێران دەدەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و ئێران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و خاڵی سەرەکی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران دەبێت.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای وتووێژ لەگەڵ راوێژکارەکانی دەڵێت، بڕیارێکی خێرا لە بارەی ئێرانەوە دەدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەى ئەتۆمی لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.













گەلەری

‌بەپەلە