AM:11:21:11/04/2025 
        
      5376 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند هێرشێکیان کردە سەر پێگەی حوسییەکان و کۆگاکانی چەکی ئەو گروپە لە پایتەختی وڵاتەکە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیاکانی نزیک لە حوسییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا ١١ هێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن ئەنجامداوە و لە نێویاندا، پێنج هێرشییان بۆسەر سەربازگەیەکەی حوسییەکان بووە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات باسیان لەوەش کردووە، سێ هیرشی ئاسمانی دیکە کۆگایەکی موشەکیان
لە رۆژئاوای سەنعا کردووەتە ئامانج.
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             