PM:02:42:08/04/2025
2308 جار خوێندراوەتەوە
ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕتی وت، مەسرور بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆکی حکومەتی داهاتوو دەبێت، باسی لەوەشکرد، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و لەسەر پۆستەکانی حکومەت رێکدەکەون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە و کار لەسەر نوسینەوەی رەشنووسێک دەکرێت بۆ کارپێکردن لە داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەسرور بارزانی کاندیدی پۆستی سەرۆکی حکومەت
دەبێت بۆ کابینەی دەیەمی حکومەتی داهاتوو.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، لە نزیککترین کاتدا
کۆبوونەوە دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی کابینەی نوێی حکومەت و دوای کۆتایی هاتنی
کۆبوونەوەکان دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
کارزان تاریق - سلێمانی