AM:09:36:05/04/2025
1628 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە باکوری کەرتی غەززە فراوان کردووە و و نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵیت، لەماوەی دوو هەفتەدا ٢٨٠ هەزار هاوڵاتی لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، دوای چەند رۆژێک لە فەرمانی دەستکردنەوە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، سوپای ئیسرائیل چوونە شەجایای رۆژهەڵاتی شاری غەززە لە باکوری کەرتی غەززە و ئۆپراسیۆنی زەمینیان دەستپێکردووە.
هاوکات، رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، پێش دەستپێکردەوەی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بە
سەدان خێزان ئاوارە بوون و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ٢٨٠ هەزار هاوڵاتی
فەلەستینی ئاوارە بوون.
وتیشی، لە شاری رەفەحی
باشوری کەرتەکە کە وێران بووە و ٪٦٥ـی شارەکە لەژێر داوای چۆڵکردندایە.
هەروەها، وەزیرانی
ئیسرائیلیش رایانگەیاند، ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامیان دەبێت تاوەکو ئەو ٥٩ بارمتە
ئیسرائیلیەی ماوە ئازاد دەکرێن، گروپە چەکدارەکانی غەزەش دەڵێن، بەهۆى بەردەوامى
بۆردومان و ئۆپراسیۆنەکانى ئیسرائیلەوە ناتوانن بەرپرسیارێتى سەلامەتى بارمتەکان
هەڵبگرن.