سەردێڕ:

بەھۆی باجەکانی ترەمپەوە بەختی ٥٠٠ دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی

PM:11:53:04/04/2025

2628 جار خوێندراوەتەوە

ئەو باجە بەرفراوانەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە راگەیەندرا، بووەتە هۆی زیانێکی زۆر بە کۆی گشتی ٢٠٨ ملیار دۆلار لە سامانی ٥٠٠ دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ملیاردێرەکانی ئەمەریکا لەنێو ئەو لیستەدا بوون کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو باجەوە، مارک زوکەربێرگ لە مێتا و جێف بیزۆس لە کۆمپانیای ئەمازۆن لە پلەی یەکەمی لیستی دۆڕاوەکاندا بوون.

هەروەها رۆژی رابردوو پشکەکانی ئەمازۆن بە رێژەی ٩٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی، کە گەورەترین دابەزینیان لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ووەوە تۆمارکردووە، بەمەش جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیا گەورەکەی تەکنەلۆژیا، نزیکەی ١٥.٩ ملیار دۆلار لە سامانی تایبەتی خۆی تێکچووە. پشکی کۆمپانیاکە بە رێژەی زیاتر لە ٢٥٪ دابەزیوە لە مانگی شوباتدا.

ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١٠ ملیار دۆلاری لەدەستداوە، لەنێویاندا ١١ ملیار دۆلار لە رۆژی پێنجشەممەدا، بەهۆی دابەزینی پشکەکانی و بەهۆی خاوبوونەوەی گەیاندن و رۆڵی گفتوگۆکردن لە سەرۆکایەتی بەشی کارایی حکومەتی ئیدارەی ترەمپ، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدای پشکەکانی کۆمپانیاکە هەبووە.













گەلەری