سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دانانی ئەو باجە نوێیە رایگەیاند، کە باجی بنەڕەتی ١٠٪ لەسەر سەرجەم هاوردەکردنەکان بۆ ئەمریکا دەسەپێنێت، هەروەها باجی زیاتریش بەسەر دەیان هاوبەشی بازرگانی گەورە وڵاتەکەدا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ دانانی ئەم باجەدا شەڕێکی بازرگانیی گەورەتر کرد کە لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی و دەستپێکردنەوەی بە دانانی باجە نوێیەکە.
بەڵام بەرپرسێکی
کۆشکی سپی وتی، پاراستنی بازرگانی هاوردەکردنی وزە لە کەنەدا یان مەکسیکەوە ناگرێتەوە،
کە پێشتر بەپێی رێککەوتنی بازرگانی ئازادی ئەمریکا – مەکسیک - کەنەدا بەخشراون و هاوردەکردنی
وزە لە هیچ وڵاتێکی دیکەوە ناگرێتەوە.
هاوکات، کەنەدا
و مەکسیک گەورەترین سەرچاوەی هاوردەکردنی نەوتی خاون بۆ ئەمریکا، لەکاتێکدا ئەوروپا
سەرچاوەیەکی بەرچاوی سووتەمەنی هاوردەکراوی کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکایە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ئەم لێخۆشبوونە وەک ئیسراحەتێکە بۆ پیشەسازی نەوتی ئەمریکا، کە نیگەرانی
خۆی دەربڕیبوو لەوەی کە باجە نوێیەکان دەتوانێت رەوتی نەوت تێکبدات و تێچووی هەموو
شتێک بەرز بکاتەوە لە نەوتی خاوی کەنەدا.