سەردێڕ:

ئەمەریکا پەیوەندیی سۆزداری دیبلۆماتکارەکانی لەگەڵ هاووڵاتیانی چینی قەدەغە دەکات

PM:12:12:03/04/2025

2556 جار خوێندراوەتەوە

حکوومەتی ئەمەریکا لە رێی چەند رێنماییەکەوە، سەرجەم کارمەندانی دیپلۆماسی و سەربازیی وڵاتەکەی لە چین ئاگادارکردوەتەوە و دەڵێت، بەهەموو شێوەیەک پەیوەندیی سۆزداری یان هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتیانی چینی قەدەغەیە.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نیکۆلاس بێرنزی، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، قەدەغە کردنەکە سەرەتا بە کارمەندانی ئەمنیی و کارمەندانی باڵیۆزخانەی چین دەستی پێ کرد، دواتر فراوان بوو بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیانی چینی بەبێ جیاوازی بگرێتەوە.

جێی ئاماژە پێدانە، لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا ئەم سیاسەتە دەستی پێ کردووە، هاوکات، ئەم بریارانەی ئەمریکا قسە و باسی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت ، بەو پێیەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێان وایە دەبێتە هۆکاری ململانێی ئەمنیی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا.













گەلەری