وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا، ئامادەیە رۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا، ئامادەیە رۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت و پاڵپشتیی لە مۆسکۆ دەکات لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی.
 
            
باسی لەوەشکرد، هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان چین و رووسیا، لە
سەردەمی ئێستا نوێ دەبێتەوە و بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتوو هەنگاو دەنێت.
هەروەها، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، خۆشحاڵی خۆی بە
پێشخستنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات بۆ ئاستێکی نوێ دەربڕی. 
وەزارەتی دەرەوەی چین، ئاماژەی بەوەشکرد، ، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی
وڵاتەکە کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە رووسیایە، بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین،
کۆببێتەوە.