PM:05:15:01/04/2025 
        
      5060 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک ئاماری لەبارەی رێژەی کۆچکردن و گیانلەدەستدانی کۆچبەرانەوە بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، رێژەی مردنی کۆچبەران زیادیکردووە، و لە جیهانیشدا زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن کەس ئاوارە و پەنابەرن.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵی ٢٠٢٥ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بە رێژەی ٪٥ زیادی کردووە، دەشڵێت لە ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی نۆ هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات، ئاژانسی چاودێری سنوورەکان (فرۆنتێکس) ئاماژەی بەوەکردووە، لە
ساڵی ٢٠٢٤ـدا کۆچکردن بەرەو ئەورووپا بە رێژەی ٪٣٨ کەم بووەتەوە.
هەروەها، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە وڵاتانی ئەوروپا رێوشوێنەکانیان
لەسەر سنوورەکان توندوتۆڵتر کردووە.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             