حکومەتی بەریتانیا بە بەشداری ٤٠ وڵات لەژێر ناونیشانی "یەکجار و بۆ هەمیشە" لوتکەیەکی بەناوی لووتکەی ئاسایشی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حکومەتی بەریتانیا لوتکەی ئاسایشی سنووری لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و ٤٠ وڵاتەکەش لەسەر ئاستی وەزیر و بەشێکیشیان نوێنەریان ناردووە.
هەروەها، جیا لەوانەش نوێنەری هەریەکە لە کۆمپانیای مێتا و ئێکس و تیکتۆکیش ئامادەبوون، ئەوەش بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگایەکی هەمیشەیی و هاوکاری و هەماهەنگی بۆ تەواو رێگریکردن لە چوونی کۆچبەرانی نایاسایی لە رێگەی سنوورەکان و دۆزینەوەی قاچاخچییەکان و باندەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
هاوکات، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەم
بازرگانییە چەوتە کەلێنەکانی نێوان دامەزراوەکانیان دەقۆزێتەوە و سوود لەوە دەبینن
کە لەسەر ئاستی سیاسیی یەکگرتوو نین.
وتیشی، بۆ ئەوەی بتوانن رێگری لە کۆچی نایاسایی بکەن پێویستە زانیاری
هەواڵگری لەنێوان حکومەتەکاندا بەشبکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئامادە نین چاو لەو کەسانە بپۆشن، کە کۆچبەران بە
نایاسایی دەبەنە بەریتانیا و لە تەمووزی رابردووەوە کە دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست ٢٤
هەزار کۆچبەریان ناردووەتەوە وڵاتەکانی خۆیان، هۆکارەکەیشی زۆربوونی رێژەی تاوان و
بێزارکردنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەتی.