لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە چێژوەرگرتن لە خواردن تەنانەت ئەگەر ناتەندروستیش بێت، رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست، بەڵام ئەو کەسانەی قەڵەون زۆرجار باس لەوە دەکەن کەمتر چێژ لە خواردن وەردەگرن بە بەراورد بەوانەی کێشیان ئاساییە.
ستیفان لامێل نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت " لەدەستدانی چێژی خواردن بەهۆی خواردنی ماوەیەکی درێژخایەنی خواردنی کالۆری بەرزەوەیە کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش"
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم کاریگەرییە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی نيوروتنسين لە ناوچەیەکی دیاریکراوی مێشکدا دروست دەبێت کە بەستراوەتەوە بە دۆپامینەوە.
جێگەی باسە لامێل و هاوکارەکانی پلانیان هەیە توێژینەوەکانیان فراوانتر بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە چێژوەرگرتن لە خواردن و رێگریکردن لە قەڵەوی.