AM:10:07:01/04/2025 
        
      5564 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی غازەوە لە مالیزیا چەندین کەس برینداربوون و بەشێکیشیان ماڵەکانیان چۆڵکرد.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە گەڕەکێکی مالیزیا بە ناوی کوالا لامپور بەهۆی تەقینەوەی غازەوە زیاد لە ٢٥ کەس بریندار بوون و بەشێکی هاوڵاتیانیش ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن بەهۆی بەرفراوانی ئاگرەکەوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژە بەوەشکرا، بەهۆی رووداوەکەوە چەندین خانوو سوتان و بەشێک لە
هاوڵاتیان لە خانووەکانیان گیریان خواردووە و دەیان ئاگرکوژێنەوە لە ئامادەباشیان و
بەردەوامن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هاوکات بەڕێوەبەری بەشی ئاگرکوژێنەوە ئەوەی خستەڕوو، تیمی ئاگرکوژێنەوە
لە شوێنی رووداوەکە هۆکاری ئاگرەکەیان دیاریکرد کە بەهۆی تەقینەوەی بۆری غازەوە
بووە.
		
		 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             