AM:08:47:01/04/2025
860 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو دۆلارێک و ٥٣ سەنت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار و ٧ سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر
بووە.