ئەمریکا جارێکی تر چەند ناوچەیەکی لە یەمەن کردە ئامانج کە بنکەی گروپە چەکدارەکانی یەمەنی تێدا بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی یەمەن، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی سحار و ئال سالم سەر بە هەرێمی کیتاف بوون.
هاوکات، هێرشەکانشارۆچکەی حەرف سوفیانیشی گرتووەتەوە کە بەشێکە لە عەمران و هاوسنووری
پارێزگای سەعدەیە.
باسیان لەوەشکردووە، لە هێرشەکانیشدا دامەزراوەی سەربازی و مەدەنی
بەئامانجگیراون.
لە ١٥ـی سێـی ئەمساڵەوە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
دەستیپێکردووەتەوە و چەند جارێکیش گروپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە وەڵامی هێرشەکانیان
داوەتەوە.